Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 21:23

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی ڕفاندنی هاووڵاتییەک دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لە شارۆچکەی دەربەندیخان هاوڵاتییەکیان ڕفاندبوو و بەرەو سەیدسادق هەڵهاتبوون.

ڕۆژی هەینی 24ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق بە هاوکاری نووسینگەی دەربەندیخان، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (چ. ع. ح لەدایکبووی 2004) و (چ. ع. ح لەدایکبووی 2002) دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، ئەو دوو تۆمەتبارە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان لە شارۆچکەی دەربەندیخان چوونەتە شارۆچکەی سەیدسادق و لەوێ خۆیان حەشارداوە، بەڵام لەسەر فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (421) لە یاسای سزادان، دەستگیر کراون.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیراوە بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و دوو مۆبایل کە بە تۆمەتباران بووە، لە ئێستاشدا هەردوو دەستگیرکراوەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەدا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.