مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا یادی 52 ساڵەی
بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە کردەوە و ڕێز و
شکۆی خۆی بۆ قوربانییانی ئەو کارەساتە و تەواوی شەهیدانی کوردستان دووپات
کردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
بڵاوی کردەوە: "لە 52یەمین ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی پێشووی
عێراق، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی قەڵادزێ و گشت شەهیدانی کوردستان
دادەنوێنین و بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە."
کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ لە 24ی نیسانی 1974، یەکێکە لە تاوانە هەرە
گەورەکانی ڕژێمی بەعس دژ بە مرۆڤایەتی و گەلی کورد، کە تێیدا بە چەکی
قەدەغەکراو شارەکە و بینای زانکۆی سلێمانی (کە ئەو کات گواسترابووەوە بۆ
قەڵادزێ) کرانە ئامانج. لەو هێرشەدا دەیان خوێندکار، مامۆستا و هاووڵاتی
مەدەنی شەهید و بریندار بوون، کە سیمبولی خۆڕاگری و قوربانیدانی خەڵکی
ناوچەکەیە لە پێناو ئازادی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.