Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 13:33

دۆناڵد ترەمپ: ئێران لەسەر داوای من بڕیاری لەسێدارەدانی 8 ئافرەتی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا سوپاسی سەركردەكانی ئێرانی كرد كە لەسەر داوای ئەو بڕیاری لەسێدارەدانی 8 ئافرەتی ئێرانییان هەڵوەشاندەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) رایگەیاند "هەواڵێكی زۆر خۆش هەیە! تازە ئاگادار کرامەوە کە ئەو هەشت ئافرەتە خۆپیشاندەرەی کە بڕیار بوو ئەمشەو لە ئێران لە سێدارە بدرێن، ناکوژرێن".

راشیگەیاند "چوار لەو ئافرەتانە راستەوخۆ ئازاد كراون، چوارەكەی دیكەش دادگایی كراون و سزای دەستگیركردنیان بۆ ماوەی مانگێك بەسەردا سەپێنراوە.

ترەمپ راشیگەیاند: ئەم بڕیارەی ئێران و سەركردەكانی بۆ وەڵامدانەوەم، وەك سەرۆكی ئەمریكا بەرز دەنرخێنم و سوپاسیان دەكەم.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ سێشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) وێنەی 8 ئافرەتی ئێرانی بڵاو كردبووەوە كە لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە دەستگیر كرابوون.

ترەمپ داوای لە بەرپرسانی ئێران كردبوو بەپەلە هەر هەشت ئافرەتەكە ئازاد بکەن. جەختیشی كردەوە كە ئەگەر ئەم كارە بكەن دەبێتە دەسپێکێکی باش بۆ دانوستانەکانی ئاشتی.

هەر چەند خولەكێك دوای پۆستەكەی ترەمپ، حكوومەتی ئێران رەتی كردەوە ئەو 8 ئافرەتەی سەرۆكی ئەمریكا باسیان دەكات، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەربێت.

بۆ ئەم مەبەستە ئاژانسی (میزان)ی تایبەت بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند: ترەمپ جارێکی دیکە بە هەواڵی ساختە و درۆ بەلاڕێدا براوە.

راشیگەیاندبوو: ئەو ئافرەتانەی ترەمپ دەڵێت مەترسی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە، بەشێكیان هەر ئازادکراون، بەشەكەی دیكەشیان تەنانەت ئەگەر تۆمەتەكانیان بەسەردا بسەپێنرێت، تەنیا بە زیندانیكردن سزا دەدرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.