ئیسماعیل به‌قائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەکانی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز دەنرخێنێت، بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێک لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکا بدات.
پەخشی دەوڵەتی ئێران "IRIB" بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه: وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵەکانی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سەپێنراوی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵدان بۆ هێنانه كایه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جەختی لەوە کردەوە کە تاران رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئاسایشی ئێران دەگرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.