Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 10:22

سوپای پاسداران دەستی بەسەر دوو کەشتی لە گەرووی هورمز گرت

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە هێزە دەریاییەکانیان دوو کەشتییان لە کاتی هەوڵی تێپەڕبوونیان لە گەرووی هورمز دەستبەسەر کردووە.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیان بەسەر دوو کەشتی لە گەرووی هورمزدا راگرت. یەکێک لە کەشتییەکان پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبووە.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەردوو کەشتییەكە بەهۆی یاریکردن بە سیستەمی ڕێڕەوی دەریایی و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی دەریاوانی دەستبەسەر کراون. هەروەها هۆشداری دا کە تێکدانی سەقامگیری و سەلامەتی لە گەرووی هورمز لای ئەوان هێڵی سوورە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ئێران مەرجی داناوە بۆ هەر کەشتییەک کە بیەوێت لە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت و دەبێت مۆڵەتی پێشوەختە وەربگرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.