Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 14:38

مەرجی ئێران بۆ بەشداریكردنی لە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای ئێرانی مەرجی وڵاتەكەی بۆ دووبارە بەشداریكردن لە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد لە وڵاتی پاكستان راگەیاند.

بەرپرسەكە بۆ ئاژانسی (رۆیتەرز) رایگەیاندووە: هەوڵەكانی پاكستان بۆ رازیكردنی ئەمریكا سەبارەت بە هەڵگرتنی گەماڕۆكانی سەر گەرووی هورمز و ئازادكردنی كەشتییەكەمان، تا ئێستا هیچ سوودێكی نەبووە.

راشیگەیاندووە: رەتی دەكەینەوە لەژێر هەڕەشە و گوشاردا بەشداری لە هیچ دانوستانێكدا بكەن كە ئامانج لێی تەنیا خۆبەدەستەوەدانە.

بەرپرسەكەی ئێرانی جەختیشی كردەوە كە "هەركاتێك ئەمریكا دەستبەرداری فشار و هەڕشەكان بوو، ئێمە دووبارە بەشداری لە دانوستانەكان دەكەینەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە كە وادەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریكا تەنیا چەند كاتژمێرێكی كەمی ماوە، شاندی هەردوو وڵاتیش تا ئێستا رەتی دەكەنەوە بچنە پاكستان.

عەتائوڵا تارار وەزیری راگەیاندنی پاكستان رایگەیاندووە: وادەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریكا بەرەبەبەیانی رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 2:50 (بەكاتی كوردستان) كۆتایی دێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.