Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 10:22

پاکستان چاوەڕێی وەڵامی فەرمیی ئێرانە بۆ بەشداریكردن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

کوردستان TV
100%

پاکستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرای كرد، وڵاتەکەی هێشتا چاوەڕێی وەڵامێکی فەرمیی ئێرانە سەبارەت بە ناردنی شاند و بەشداریکردنیان لە گەڕی دووەمی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریکا.

عەتائوڵا تارار وەزیری راگەیاندنی پاكستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە: تا ئێستا وەڵامی فەرمی لایەنی ئێرانیان بۆ پشتڕاستکردنەوەی لە بەشداریكردنی شاندەکەیان لە دانوستانەكانی ئاشتی لە ئیسلام ئاباد پێ نەگەیشتووە.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری کۆتایی لای ئێرانە لەم کاتە هەستیار و یەکلاکەرەوەیە، بەتایبەت کە وادەی ئەو ئاگربەستەی دوو هەفتە لەمەوبەر لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکاندا واژۆ کرابوو، خەریکە کۆتایی دێت.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییەی پاکستان لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر گرژییەکی توندایە و ئیسلام ئاباد هەوڵ دەدات وەک نێوەندگیرێک ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری ململانێکان بکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.