Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 01:49

دۆناڵد ترەمپ: كۆبوونەوەی سبەی دوایین هەل دەبێت بۆ ئێران

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی سبەی دووشەممە لە ئیسلام ئاباد، دوایین هەل دەبێت بۆ ئێران.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاژانسی (فۆكس نیوز) گوتی: دانوستانەكانی سبەی دووشەممە دوایین هەل دەبێت بۆ ئێران.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشی كردەوە كە كە ئەو هەرگیز هەڵەی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا باراك ئۆباما دووبارە ناكاتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش دا كە ئەگەر سبەی دووشەممە ئێران رێككەوتن نەكات، تەواوی ئەو وڵاتە وێران دەكات.

بڕیارە سبەی دووشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی نێوان شاندی ئەمریکا و شاندی ئێران لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان بە مەبەستی رێككەوتن و کۆتاییهێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێوەبچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.