Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:42

بنەماڵەی بارزانی سوپاسنامەیەک ئاراستەی بەشداربووانی پرسەی خاتوو خوزەیجا بارزانی دەکەن

کوردستان TV
100%

 

بنەماڵەی بارزانی لە سوپاسنامەیەکدا پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، مامۆستایانی ئایینی، بەرپرسانی حزبی و حکومی، هێزەکانی پێشمەرگە و تەواوی چینوتوێژەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کرد، کە بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خوزەیجا عەبدولموهەیمەن شێخ سولەیمان بارزانی)دا کردووە.

 دەقی سوپاسنامەکەی بنەماڵەی بارزانی:-

سوپاسنامە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر سوپاسی هەموو ئەو لایەنە سیاسی و كەسایەتیی كۆمەڵایەتییەكان و مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی حزبی و حكوومی و پێشمەرگە و لق و ناوچە و ڕێكخستنە حزبیەكان و سەرجەم جەماوەر و چینوتوێژ و هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان دەكەین كە بە شێوەی جۆراوجۆر چ بە ئامادەبوونیان و چ بە ناردنی نوێنەر یان لەڕێی تەلەفۆن و  بروسكە و نامەی سەرەخۆشییەوە بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خوزەیجا عەبدولموهەیمەن شێخ سولەیمان بارزانی)ـدا كرد و لە خەمی ئێمەیان كەم كردەوە.

پێزانینمان بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان هەیە و خودای گەورە پاداشی چاكەیان بداتەوە و خێری هەمووان بنووسێت و لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بنەماڵەی بارزانی

18ی نیسانی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.