Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەید عەممار حەکیم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەید عەممار حەکیم، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خۆی و سەرجەم خوشک و برایانی نێو ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی خواست.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی کاری هاوبەش کردەوە و ڕایگەیاند، چاوەڕوانی هەماهەنگیی زیاترن لەپێناو بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.