Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

ته‌ندروستی نێرگز محه‌مه‌دی له‌ زیندانه‌كانی ئێران به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئاژانسی فرانس پرێس له‌ زاری رێكخراو و چاڵاكوانانی مه‌ده‌نی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نێرگز محه‌مه‌دی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێران تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌ و ئێستاش له‌ زینداندا ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپبوون چووه‌.  

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی رێكخراوه‌كان، دوای سه‌ردانی كردنی نێگز محه‌مه‌دی له‌ زیندان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دۆخی ته‌ندروستی نێگز محه‌مه‌دی به‌ره‌و خراپ بوون چووه‌.

نێرگز محەممەدی کە زیاتر لە دوو دەیەیه‌ لە چالاکییە مه‌ده‌نییه‌كاندا كارده‌كات خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2023ی پێبەخشرا، لە 12ی کانوونی دووەم لە شاری مەشهەد، دوای ئەوەی لە کاتی خۆپیشاندانێكدا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران گرت، دەستگیرکرا.

لەو کاتەوە نێرگز محەمەدی لەڕادەبەدەر لاواز بووە و تووشی دابەزینی کێشی بەرچاو بووە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ پێی راپۆرته‌ پزیكشییه‌كان توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.