Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 13:50

(بی بی سی) نزیکەی 2000 فەرمانبەری لە کار لادەبات

کوردستان TV
100%

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، دامەزراوەی پەخشی بەریتانی (BBC) بە نیازە نزیکەی 2000 هەلی کار هەڵبوەشێنێتەوە و فەرمانبەرانی لە کار دوور بخاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی "ITV News" و ئاژانسی "Press Association"، ئەم هەنگاوەی (BBC) بە گەورەترین شەپۆلی دوورخستنەوەی فەرمانبەران دادەنرێت لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردووی ئەو دامەزراوەیەدا. ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانبەرانی دامەزراوەکە لەو بڕیارە ئاگادار کراونەتەوە، هەرچەندە تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی (BBC) بە فەرمی بڕیارەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و وەڵامی داواکارییەکانی بۆ لێدوان نەداوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، دامەزراوەی (BBC) لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی گۆڕانکاری لە شێوازی بینین و کەمبوونەوەی داهاتی ساڵانە، ڕووبەڕووی فشارێکی دارایی زۆر بووەتەوە. ئەم بڕیارە نوێیە لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیردا دێت بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و گۆڕینی ستراتیژیی کارکردنی دامەزراوەکە بەرەو پەرەپێدانی زیاتری سەکۆ دیجیتاڵییەکان، کە ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لە ناوەندە میدیاییەکانی بەریتانیادا دروست کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.