Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 06:16

بەرپرسێکی باڵای ئێران: هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ گەرووی هورمز هەرگیز نایەنە دی

ئەمه‌ریکا و ئێران
کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی باڵای ئێران، وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە گەمارۆدانی گەرووی هورمز و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو قسانە تەنیا ئاواتن.

ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە داواکارییەکانی ترەمپ بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز ناواقیعیین و گوتی: ئەو باس لە ئاوات و خۆزگەکانی خۆی دەکات ئەو داواکارییانەی ئەو باسیان دەکات هەرگیز لە ڕابردوودا بەدی نەهاتوون و لە داهاتووشدا هەرگیز نایەنە دی.

ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی پەرلەمانی ئێران وەک کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆ دێت بۆ قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، کە ڕایگەیاندبوو هێزی دەریایی وڵاتەکەی دەست دەکات بە گەمارۆدانی گەرووی هورمز بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئێران بۆ سوودوەرگرتن لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە دوای شکستی دانوستانە ئەتۆمییەکان.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.