Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:48

سوپای پاسداران وەڵامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە

کوردستان TV
100%

هێزی دەریایی تایبەتی سوپای پاسدارانی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و جەختی كردەوە كە لە ئەگەری گەماڕۆ خستنەسەر سەر گەرووی هورمزدا، وەڵامیان بۆ دوژمن دەبێت.

هێزی دەریایی تایبەتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "با دوژمن بزانێت، هەر جوولەیەكی هەڵە لە گەرووی هورمز دەرئەنجامێكی كوشندەی بۆ ئەوان لێ دەكەوێتەوە".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) رایگەیاندبوو: هێزی دەریایی ئەمریكا بەمزووانە گەماڕۆ دەخاتە سەر هەر كەشتییەك بیەوێت بێتە ناو گەرووی هورمز یاخود بە گەرووەكەدا تێپەڕێت.

جەختیشی كردەوە كە فەرمانی بە هێزی دەریایی ئەمریكا كردووە رێگری لە هەر كەشتییەك بكەن بیەوێت بە پێدانی باج و سەرانە بە ئێران، بەشێوەی نایاسایی لەناو ئاوی گەرووی هورمزدا بپەڕێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.