Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:05

سێنتکۆم: ئۆپراسیۆن دەکەین

کوردستان TV
100%

 فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەڵێت لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵمان ئۆپراسیۆن دەکەین

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری (F-35B Lightning II) کە سەر بە هێزەکانی مارینزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، لەسەر پشتی کەشتیی جەنگی (USS Tripoli - LHA 7) دەستی بە گەشتە ئاسمانییەکانی کرد.

تایبەتمەندیی ئەم جۆرە فڕۆکە پێشکەوتووە (F-35B) لەوەدایە کە دەتوانێت لە ڕێڕەوی زۆر کورتدا بفڕێت و بە شێوەیەکی ستوونی بنیشێتەوە، ئەمەش ڕێگەی پێداوە بە ئاسانی لەسەر پشتی کەشتیی (تریپۆلی) کار بکات کە درێژیی ڕێڕەوی فڕینەکەی کەمتر لە 850 پێیە.

 کەشتیی جەنگیی (تریپۆلی) لە سنووری ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە ئەرکدایە و گەشتەکانی ئەنجام دەدات، کە ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە ناوچە هەرە ستراتیژییەکانی جیهان دادەنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.