سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، پێویستە ئێران دەستبەجێ وەرگرتنی پارە و ڕسوماتی نایاسایی لەو کەشتییانە ڕابگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "ڕاپۆرتی ئەوە هەیە ئێران پارە لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان وەردەگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، بۆ ئەوان باشترە کە ئەمە ڕاست نەبێت، ئەگەریش ڕاستە، پێویستە هەر ئێستا ڕایبگرن".
ئەم هۆشدارییەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بە دەست ئاڵۆزییەکی زۆری ئەمنییەوە دەناڵێنێت و ترسی گەورە لەسەر ئاسایشی دەریاوانی نێودەوڵەتی لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان دروست بووە.
گەرووی هورمز یەکێک لە کۆنترین ڕێڕەوە ئاوییەکان لە جیهاندا، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەیەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبەستێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.