Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 08:43

ئافرەتێكی خەڵكی هەولێر لە رووداوێكی هاتوچۆ لە گەلی عەلی بەگ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لە گەلی عەلی بەگ، ئافرەتێكی خەڵكی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا و 5 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لێزان ژیار پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سۆران پێی راگەیاندین: ئەمشەو پێنجشەممە رووداوێكی سەختی ھاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ و تۆیۆتا کڕۆڵا لە ڕێگەی سۆران-خەلیفان لەناو گەلی عەلی بەگ ڕووی دا.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەسی دیكە بریندار بوون.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران پێی راگەیاندین: ئافرەتێك بەناوی بێریڤان ئیسماعیل تەمەن 34 ساڵ دانیشتووی هەولێر گیانی لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.