بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە رەزامەندی نیشانداوە وڵاتەكەی بچێتە ناو دانوستانە راستەوخۆكان لەگەڵ وڵاتی لوبنان.
نەتانیاهۆ لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: ڕێنماییم داوە کە بە زووترین کات دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لوبنان دەست پێ بکەین.
گوتیشی: ئیسرائیل بانگەوازی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ داماڵینی چەک لە بەیرووت بەرز دەنرخێنێت.
میدیاكانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویان كردبووەوە كە نەتانیاهۆ لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ستیف ویتكۆف نوێنەری كۆشكی سپی كردووە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا داوای لە نەتانیاهۆ كردووە هێرشەكان بۆ سەر وڵاتی لوبنان كەم بكەنەوە و دەست بە دانوستان بكەن.
میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەش دا كە هێرشەكان بۆ سەر لوبنان راناوەستن، دانوستانەكانیش لە چەند رۆژی كەمی داهاتوو دەست پێ دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.