Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:03

ئه‌ڵمانیا هۆشداری دەدات لە شکستی ئاگربه‌ست بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداریدا لەوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگە شکست بهێنێت، ئه‌وه‌ش بەهۆی هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

مێرتز بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئێمە بە تایبەتی نیگەرانین لە دۆخی باشووری لوبنان، چڕی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئیسرائیل لەوێ ئەنجامی دەدات، دەتوانێت تەواوی پرۆسەی ئاشتی لە ڕێڕەو دەربهێنێت و نابێت ئەمە ڕووبدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی ئه‌وروپا به‌ تایبه‌ت داوا لە حکوومەتی ئیسرائیل کراوه‌ کۆتایی بە هێرشەكانی بۆ سه‌ر باشووری لوبنان بهێنێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.