مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە و هۆشداریشی دا کە بەردەوامیی ئەم پەلامارانە دەبێتە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکان مانای خۆیان لەدەست بدەن.
پزیشکیان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: دەستدرێژییە دووبارەبووەکانی ئێران بۆ سەر لوبنان، پێشێلکارییەکی زەقی ڕێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەستە و ئاماژەیەکی مەترسیداری فێڵکردن و پابەند نەبوونە بە ڕێککەوتنە ئەگەرییەکان.
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە پڕۆسەی دانوستان بێمانا دەکات و گوتی: دەستمان لەسەر پەلەپیتکە دەمێنێتەوە و ئێران هەرگیز خوشک و برا لوبنانییەکانی خۆی بەتەنیا جێناهێڵێت.
ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ناوچەکە چڕبوونەتەوە، بەڵام تاران هێرشەکانی ئیسرائیل وەک هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر سەرکەوتنی ئەو هەوڵانە دەبینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.