Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 01:12

تاران: ژمارەی قوربانیانی جەنگ لە ئێران 3,000 کەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی جەنگ لە سەرانسەری وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ زیاتر لە 3,000 کەس بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی نیسان عەباس مەسجدی، سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران، بەهۆی سەختیی هێرشەکانەوە، ناسینەوەی تەرمەکان بووەتە کارێکی ئاڵۆز. ناوبراو ڕایگەیاند: 40%ـی تەرمی کوژراوەکان بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی وردی پزیشکی دادوەری و تاقێگەیی، ناسنامەکانیان دیاری ناکرێت.

ئەم ئامارە فەرمییە لە کاتێکدایە کە ناوچە جیاجیاکانی ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی جەنگ بوونەتەوە و تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی وردتر لەسەر ژمارەی قوربانییەکان و دیاریکردنی ناسنامەکانیان.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.