Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 05:58

ترەمپ: دەستپێکی سەردەمی زێڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاشتیی جیهانە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئاشتیی جیهان. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان بێزار بوون لە دۆخی جەنگ و هاوشێوەی هەموو وڵاتانی دیکە، ئێستا خوازیاری ئاشتین.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوکار دەبێت لە ڕێکخستنەوەی قەرەباڵغی و هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا. وتیشی کە لەم قۆناغەدا جووڵەی ئەرێنی زۆر و قازانجێکی دارایی گەورە بۆ وڵاتان دێتە ئاراوە و ئێران دەتوانێت دەست بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بکات.

هەروەها ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەمریکا جۆرەها پێداویستی و کەلوپەلی فریاگوزاری ڕەوانە دەکات و هێزەکانیان لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت. لە کۆتاییدا بە گەشبینییەوە ڕایگەیاند: هەست دەکەم ئەمە دەبێتە سەردەمی زێڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.