Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:37

سەرۆك وەزیرانی پاكستان داوا لە ترەمپ دەكات مۆڵەت بۆ ئێران درێژ بكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی پاكستان داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد دوو هەفتەی دیكە مۆڵەت درێژ بكاتەوە، ئێرانیش وەك نیازپاكی گەرووی هورمز بەڕووی سەرجەم كەشتییەكان بكاتەوە.

شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاندووە "پێشکەوتن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانە بۆ شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە".

راشیگەیاندووە "داوا لە ترەمپ دەکەم دوو هەفتەی دیكە وادە و مۆڵەت بۆ ئێران درێژ بکاتەوە، داواش لە تاران دەكەم وەک ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی گەرووی هورمز بۆ ماوەی دوو هەفتە بکاتەوە".

هەروەها رایگەیاندووە "داوا لە هەردوولا دەكەم بۆ ماوەی دوو هەفتە شەڕ بووەستێنرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوایین مۆڵەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئێرانییەكان تەنیا چەند كاتژمێرێكی كەمی ماوە، بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 3:00 (بەكاتی كوردستان) كۆتایی دێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.