تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سوپای ئیسرائیل پەیامێکی کتوپڕ و هەڕەشەئامێز بە زمانی فارسی ئاراستەی هاووڵاتیانی ئێران دەکات. گرژییەکان گەیشتوونەتە لوتکە و "ژێرخانی ئێران" لە ئامادەباشیی هێرشدایە.
پەیامی سوپای پاسداران بە ئێرانی بۆ هاووڵاتییان:
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا، داوا لە ئێرانییەکان دەکات تا کاتژمێر 9ی شەو (بە کاتی تاران) بە هیچ شێوەیەک نزیکی وێستگەکانی شەمەندەفەر نەکەون و گەشت نەکەن، چونکە مانەوەیان لەو شوێنانە "مەترسییە لەسەر ژیانیان".
ژماردنی پێچەوانە بۆ دواین وادە:
ئەم هۆشدارییەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئەمشەو مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمز کۆتایی دێت. سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن ئەگەر تاران نەچێتە ژێر باری ڕێککەوتن، ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەکارییان کردووە بۆ وەشاندنی گورزی کوشندە لە ژێرخانی وزە و کارەبای ئەو وڵاتە.
هەڕەشەی ترەمپ:
دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی داوە کە ئەگەر هۆرمز نەکرێتەوە، "ئاگریان بەسەردا دەبارێنین". چاودێرانی سیاسی دەڵێن هۆشدارییەکەی ئیسرائیل بۆ دوورکەوتنەوە لە شەمەندەفەرەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە کە ڕەنگە تۆڕی گواستنەوە و ژێرخانی ئێران یەکەمین ئامانجی هێرشە چاوەڕوانکراوەکە بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.