ناوەندی فریاکەوتنی تاران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری قوربانییانی ئەو هێرشانەی بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کرانە سەر پارێزگای تاران و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو هێرشانەدا 6 منداڵ کە تەمەنیان لە خوار 10 ساڵیدایە گیانیان لەدەستداوە، کە پێکهاتوون لە 4 کچ و 2 کوڕ.
سەبارەت بە زیانە مەیدانییەکان، گوتەبێژیبەرگری شارستانی تاران ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە هێرشەکان وێستگەیەکی پەستانی گازی لە ناوەڕاستی شارەکە کردووەتە ئامانج. هێرشەکە بووەتە هۆی دزەکردنی مەترسیداری گاز، بەڵام تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە 30 خولەکدا ڕێگری لە دروستبوونی ئاگرکەوتنەوە بگرن و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، خانوویەکی نیشتەجێبوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران بەهۆی هێرشەکانەوە بە تەواوی وێران بووە. تیمی گەڕان و ڕزگارکردن توانیویانە 7 کەس بە زیندوویی لەژێر داروپەردەی خانووەکە دەربهێنن، بەڵام گیانلەدەستدانی 3 کەسی دیکە لەناو هەمان خانوودا پشتڕاستکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.