Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:26

تاران: وەڵاممان وێرانکەرتر دەبێت ئەگەر ئامانجە مەدەنییەکان دووبارە بکرێنە ئامانج

کوردستان TV
100%

سەرکردایەتیی ناوەندیی سەربازیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە هۆشداریی دا لە وەڵامدانەوەیەکی وێرانکەرتر لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکانی وڵاتەکەی.

گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا، کە میدیای فەرمیی ئێران لە تێلیگرام بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان دووبارە ببنەوە، ئەوا قۆناغەکانی داهاتووی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەری و تۆڵەسەندنەوەکانی ئێمە زۆر وێرانکەرتر و بەرفراوانتر دەبن.

ئەم هۆشدارییەی لایەنی سەربازیی ئێران دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە هەڕەشەی لە تاران کردبوو بەوەی ئەگەر گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا نەکاتەوە، ئەوا ڕۆژی سێشەممە وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئەو وڵاتە بۆردومان دەکات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.