دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوایین پەیامی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كرد سەبارەت بە كۆتاییهاتنی مۆڵەتەكەیان بۆ رێككەوتن و كردنەوەی گەرووی هورمز.
ترەمپ لە لێدوانێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە گوتی: رۆژی سێشەممە رۆژی بەئامانجگرتنی وێستگەكانی كارەبا و پردەكان لە ناوخۆی ئێران دەبێت.
گوتیشی: هیچ شتێك بەراورد ناكرێت بەو كارەی كە ئێمە لە دوای رۆژی سێشەممەوە دەیكەین.
دۆناڵد ترەمپ پەیامەكەی هەروەها ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كرد و رایگەیاند: رێككەوتن بكەن و گەرووی هورمز بكەنەوە، ئەگینا لە دۆزەخدا دەژین.
ئەو وادەی كە دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتر خستبوویە بەردەمی بەرپرسانی ئێران بۆ رێككەوتن، سبەی دووشەممە كۆتایی دێت، ترەمپ بڕیاریداوە ئەگەر بەرپرسانی ئێران رێككەوتن نەكەن رۆژی سێشەممە گەورەترین هێرشیان دەكاتە سەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.