ڕاپرسییە نوێیەکان لە ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە 70%ی خەڵک نیگەرانن لەوەی پەرەسەندنی خێرای زیرەکی دەستکرد ببێتە هۆی لەدەستدانی کارەکانیان، هاوکات هۆشداری دەدرێت لە کۆنترۆڵکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە لەلایەن تەنیا چەند ملیاردێرێکەوە.
بەپێی دوای راپرسی کە لە ئەمریکا کراووە، شارەزایان جەخت دەکەنەوە کە ئەم نیگەرانییانەی خەڵک لە جێی خۆیانن و ڕاستن، چونکە زیرەکی دەستکرد گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شێوازی ژیانی مرۆڤایەتیدا دروست دەکات.
لایەنە ڕەخنەگرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نابێت ڕێگە بدرێت تەنیا کۆمەڵێک ملیاردێر، کە مەبەستی سەرەکییان زیادکردنی سامان و دەسەڵاتیانە، بەبێ چاودێریی دیموکراسی و لێپرسینەوە، ئەم تەکنەلۆژیایە بە خێراییەکی وەها بەرەو پێش ببەن.
ئەم پەرەسەندنە تەکنەلۆژیایە کە هەموو جومگەکانی ژیان دەگۆڕێت، پێویستی بە بەشداریی گشتی و چوارچێوەیەکی یاسایی ڕوون هەیە، تاوەکو ڕێگری بکرێت لەوەی تەنیا بەرژەوەندیی چەند کەسێکی کەم لەبەرچاو بگیرێت و داهاتووی ملیۆنان کرێکار و فەرمانبەر لە جیهاندا بکەوێتە مەترسییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.