Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 06:20

كامێرای چاودێریی تیژڕۆیی له‌ شوێنێكی تری هه‌ولێر داده‌نرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ شۆفێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌مڕۆوه‌ به‌شێوه‌ی تێست كامێرایه‌كی چاودێریی تیژڕۆیی له‌ چوارڕیانێكی هه‌ولێر داده‌نرێت.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر هاتووه‌: ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە ئەمڕۆ کامێرای چاودێری تیژڕۆیی لە چوارڕیانی نەمامگەكان له‌ گەڕەکی 94 ی باداوە بەشێوەی تێست دەکەوێتە کار بۆ تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و نەوەستان لە گلۆپی سوری ترافیک لایت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:  تا ڕێکەوتی  10-4-2026 دوای 12 شەو به‌شێوه‌ی تێست ده‌بێت و دوای ئەم ڕێکەوتە سەرپێچیەکان تۆمار دەکرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.