Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 10:51

ترامپ: بە کاتێکی کەم دەتوانین گەرووی هورمز بکەینەوە و دەست بەسەر نەوتدا بگرین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی توانای هەیە گەرووی هورمز بکاتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە داخراوە، بەڵام بۆ ئەم مەبەستە پێویستیان بە "کەمێک کاتی زیاتر" هەیە.

دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "بە کەمێک کاتی زیاتر، دەتوانین بە ئاسانی گەرووی هورمز بکەینەوە، نەوتەکە ببەین و سامانێکی زۆر کۆبکەینەوە. ئەمە دەبێتە وەک 'فوارەیەکی نەوت' بۆ هەموو جیهان". سەرۆکی ئەمریکا بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو، ئاماژەی بەوە نەکرد کە چۆن ئەو کارە ئەنجام دەدەن یان مەبەستی لە کام نەوتە کە دەستی بەسەردا دەگرن.

ئەم لێدوانانەی ترامپ لەکاتێکدایە، زیاتر لە مانگێکە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردووە، لە بەرامبەریشدا تاران گەرووی هورمزی بە کردەیی داخستووە، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە و کاڵا بازرگانییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.