Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 06:21

سوپای پاسداران بەفەرمی دان بە كوژرانی بەهنام رەزایی دادەنێت

کوردستان TV
100%

سوپای پاسداران ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی دانی نا بە كوژرانی بەهنام رەزایی جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی هێزی دەریایی ئێران.

میدیاكانی ئێران لەسەر زاری بەرپرسانی سوپای پاسداران بڵاویان كردەوە: بەهنام رەزایی جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی هێزی دەریایی ئێران لە هێرشێكی راستەوخۆدا لە ناوخۆی ئێران كوژراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سوپای ئیسرائیل هەفتەی رابردوو بە ئامانجگرتن و كوشتنی ژمارەیەك فەرماندەی باڵای دەزگای هەواڵگری هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانیان راگەیاندبوو.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكان لە شوێنێكدا لە ناوخۆی ئێران، ژمارەیەك فەرماندەی باڵای دەزگای هەواڵگری هێزی دەریایی ئێرانی كوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.