سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی داوای لە سەرجەم خەڵكی ناوچەكانی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان كرد ماڵەكانیان چۆل بكەن، چونكە هێرشی مووشەكی لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن.
ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئاگاداری خەڵكی ناوچەكانی باشووری بەیرووت دەكەینەوە كە ماڵ و ناوچەكە چۆل بكەن.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا كە بەمزوونە هێرشی ئاسمانی دەكەنە سەر ئەو ناوچانە.
سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی رابردووەوە هێرشی ئاسمانی و مووشەكی دەكاتە سەر بەیرووت و ناوچەكانی دیكەی باشووری لوبنان و بە چڕی بۆردومانی بارەگا و شوێنەكانی حزبوڵا دەكات.
بەگوێرەی نوێترین داتا كە دەسەڵاتدارانی لوبنان بڵاویان كردۆتەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل 1345 كەس كوژراون و 4040 كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.