Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:06

دۆناڵد ترەمپ ڤیدۆی رووخاندنی گەورەترین پرد لە ئێران بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڤیدیۆی رووخانی ئەو پردەی بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكان لە نزیك تاران بە مووشەك كردییانە ئامانج و رووخاندیان.

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤیدیۆكەدا نووسیبووی "گەورەترین پردمان لە ئێران بەتەواوەتی رووخاند بەشێوەیەك كە ناتوانرێت جارێكی دیكە بەكار بهێنرێتەوە، كاری دیكەش لە داهاتوودا دەكەین".

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها نووسیبووی "ئێستا كاتی ئەوەیە ئێران رێككەوتن بكات بەر لەوەی دۆخەكە بەتەواوەتی لەدەست دەربچێت، پێش ئەوەی ئەو وڵاتە هیچ شتێكی نەمێنێتەوە كە دەكرا ببێتە وڵاتێكی مەزن".

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پردی (بی 1) كە پردێكی ستراتیژییە و هەردوو شاری تاران و كەرەج بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردومان كرا و رووخێنرا.

پردەكە بە یەكێك لە بەرزترین پردەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و ئەمساڵ بەفەرمی كرابووەوە و مەڕاسیمی بۆ ئەنجامدرابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.