دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەك لە پارێزگای حەسەكەی سووریا كەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
بەپێی زانیاری دەزگا ئەمنییەكانی شاری حەسەكە، تەقینەوەكە لە شوێنێكی فرۆشتنی ئاسنی و كەلوپەلی كۆنە كەوتووەتەوە كە پێدەچێت پاشماوەی مووشەكێك بێت تەقیبێتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەكە 6 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون كە بەشێكیان منداڵن.
هێزە ئەمنییەكان تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكەیان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە دەنگی تەقینەوەكە ئەوەندە بەهێز بووە ترس و دڵەڕاوكێی بۆ هاووڵاتییانی پارێزگای حەسەكە دروستكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.