وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە هۆكاری دەرنەكەوتنی موجتەبا خامەنەیی رابەری نوێی وڵاتەكەی ئاشكرا كرد و جەختی كردەوە كە ئەو تەندروستی زۆر باشە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: موجتەبا خامەنەیی رابەری نوێ تەندروستی باشە، ئەو بەهۆی شەڕەوە تا ئێستا بەشێوەی ئاشكرا دەرنەكەوتووە.
ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كاتێكدایە كە دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند "راستە موجتەبا خامەنەیی رابەری نوێی ئێران لە ژیاندا ماوە، بەڵام ئەو بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە بارودۆخێكی تەندروستی زۆر خراپ و دژواردایە".
رۆژی 28ی شوباتی رابردوو لە یەكەم هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، موجتەبا خامەنەیی بە سەختی بریندار بوو، لەو هێرشەدا باوكی عەلی خامەنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرس و فەرماندەی ئێرانی و هەروەها چەند كەسیكی نزیكی موجتەبا خامەنەییش كوژران.
دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێك بەسەر هێرشەكە، موجتەبا خامەنەیی لەلایەن ئەنجوومەنی زانایانی ئێرانەوە بە رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا.
دوای هەڵبژاردنیشی، موجتەبا خامەنەیی لە یەكەم پەیامی نووسراویدا رایگەیاند كە جگە لە باوكی، لە هێرشەكەی ئەمریكا و ئیسرائیل هاوسەرەكەی، هەروەها خوشكێكی هاوسەر و منداڵێكێكی كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.