دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كەمێك پێش ئێستا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، سەرۆكی ئێران ئێستا داوای ئاگربەستی كردووە، بەڵام ئەوان بە مەرج ئەم داواكارییە قبووڵ دەكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە دیدارەكەدا گوتی: سەرۆكی رژێمی ئێران ئێستا داوای لە ئەمریكا كردووە ئاگربەست بكەین.
راشیگەیاند: ئێمە كاتێك بە ئاگربەست ڕازی دەبین كە گەرووی هورمز كرابێتەوە و هاتوچۆ تێیدا ئازاد بێت.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی لە هێرشكردنە سەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی گەرووی هورمز دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران توندوتیژییان كەمترە و لەوانی پێشووی خۆیان زیرەكترن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.