Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:56

سێنتکۆم: هێرشمان نەکردووەتە سەر ناوچەی نیشتەجێبوون

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکۆم) بە فەرمی ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە هێرشی هێزەکانیان بۆ سەر هۆڵێکی وەرزشی و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری لامرەدی ئێران دەکەن.

سەنتکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە سەبارەت بە هێرشی هێزەکانی ئەمریکا لە 28ی شوبات بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە ئەو تۆمەتانە بە تەواوی دوورن لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکیان نییە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پاش لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە، فەرماندەیی ناوەندی دڵنیایی دەدات کە هیچ هێرشێکی لەو شێوەیە ئەنجام نەدراوە و ئەو هەواڵانە تەنیا پڕوپاگەندەی بێ بنەمان.

ئەم ڕەتکردنەوەیەی واشنتن لە کاتێکدایە کە چاودێرانی سیاسی ئاماژە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری دەدەن لە ناوچەکەدا بە مەبەستی شێواندنی ڕاستییەکان و دروستکردنی گرژیی زیاتر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.