ئەمڕۆ دووشەممە ، دەستەی وزە و سه‌لامه‌تی ئەتۆمیی ئێران رایگه‌یاند، کە دۆخی سەلامەتیی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێریی ورد دایە.
لای خۆیه‌وه، بەهرۆز کەمالوەندی گوتەبێژی دەستەی وزەی ئەتۆمیی ئێران و جێگری سەرۆکی دەستەکە، ڕایگەیاند: "دۆخی سەلامەتیی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێریی ورددایە".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو زیانانەی له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی دوژمن لە دامەزراوە ئەتۆمییەکاندا تۆمارکراون لەو جۆرە نیه کە ببێتە هەڕەشە بۆ سه‌ر له‌ناوچوونی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان.
گوتەبێژی دەستەی وزەی ئەتۆمیی ئێران و جێگری سەرۆکی دەستەکە ئاشكراشی كردووه: " سیستەمەکانی به‌رگریی و سەلامەتی، چاودێریی ژینگە و بەڕێوەبردنی باری لەناکاو له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كاندا جێگیر كراون."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.