Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 17:18

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ سەرۆكی هەرێم و خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها به‌ توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.

سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له‌ ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچەکە دەکات.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ئەردۆغان و هەڵوێستى دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.

دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ بوو؛ تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌وڵه‌ ديپلۆماسييه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.