Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:31

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهۆی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا چەند بڕیارێكی بەپەلە دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهۆی هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر فڕۆكەخانەی بەغدا، چەند بڕیارێكی بەپەلەی دەركرد دوای ئەوەی دەركەوت هێرشەكە لە سنووری ناوچەی مەدائین ئەنجامدراوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە بە بڕیاری عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی ئەم بڕیارانەی دەركرد: راستەوخۆ هەریەك لە بەڕێوەبەری پۆلیسی مەدائین، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری، بەرپرسی فەوجی دوو لە لیوای چواری پۆلیسی فیدڕالی لە پۆستەكانیان دوور بخرێنەوە، نەك هەر ئەوەندەش بڕیاردرا ئەو ئەفسەر و بەرپرسانە دەستبەسەر بكرێن و رووبەڕووی لێكۆڵینەوە بكرێن بەهۆی كەمتەرخەمی لە ئەركەكانیان.

وەزارەتی ناوخۆ هەروەها لیژنەیەكی بەپەلەی بۆ لێكۆڵینەوە لەو هێرشانە پێكهێناوە و بڕیارە لیژنەكە لە ماوەیەكی كەمدا راپۆرتی خۆی لەسەر تەواوی هێرشەكە بخاتەڕوو.

شەوی رابردوو بە چوار مووشەك هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە مووشەكەكان لە سنووری ناوچەی مەدائین ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.