Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:06

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە ناو قوتابخانەکاندا ڕادەگرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکی نوێدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ) کراوە، چەند بڕیارێکی تایبەت بە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی ئادار وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و تاقیکردنەوەکان، کە ئەمڕۆ دەرچووە دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لە سەرجەم قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی تەواوی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە ناو بینای قوتابخانەکاندا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت هاتووە: لەم قۆناغەدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە چوونەژوورەوەی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ناو قوتابخانەکان نادرێت و تەنها پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

ئەو قوتابخانانەی کە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتییان هەیە و پابەستن بە کات و ڕێککەوتنی دەرەوەی وڵات، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی هەماهەنگی و ڕێگەپێدانی پێویستیان بۆ بکرێت.

ئەم بڕیارانە وەک هەنگاوێک بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی خوێندن لە چوارچێوەی سیستەمی ئۆنلایندا دەرچوون و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پابەند دەکات بە جێبەجێکردنیان.

ئەمەش دەقی فەرمی بریارەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.