Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 05:13

ترەمپ: سوپای ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر ئامانجی ستراتیژیی لە ناوخۆی ئێران تێکشکاند

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دژی ئێران ڕاگەیاند و ستایشی تواناکانی سوپای وڵاتەکەی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی ئادار دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیال) بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە لە ئێران. ژمارەیەکی زۆر لەو ئامانجانەی کە ماوەیەکی درێژ بوو هەوڵی پێکانیمان دەدا، لە لایەن سوپا مەزنەکەمانەوە لەناو بران و تێکشکێنران.

لە درێژەی پەیامەکەیدا، ترەمپ ستایشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکای کرد و بە "باشترین و کوشندەترین سوپای جیهان" وەسفی کردن. سەرۆکی ئەمریکا پەیامەکەی بە دەستەواژەی "خودا هەمووتان بپارێزێت" کۆتایی پێ هێنا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.