ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پڕۆژەیاسایەکی هەستیار و پرسی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان تاوتوێ کران.
بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی، بەتایبەت لە سایەی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابوورییەی وڵاتی گرتووەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بڕیاردرا ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 11ی نیسانی 2026، وەک وادەی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریبکرێت.
لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەن داوای لە کوتلە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەڵبگرن بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکوومەتێکی کارا کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.