Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:03

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران لەکارکەوت

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشکرای کرد، وێستگەیەکی گرنگی ئەتۆمیی ئێران لەکارکەوتووە و چیتر توانای بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چالاکییە ئەتۆمییەکانی نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) ڕایگەیاند: کۆمەڵگەی "خونداب" بۆ ئاوی قورس لە ئێران، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیلەوە بە تەواوی پەکیکەوتووە.

ئاژانسەکە دوای شیکردنەوەی نوێترین وێنە مانگە دەستکردەکان ئاماژەی بەوە کردووە: "وێستگەی خونداب (مەفاعەلی ئاراکی پێشوو) زیانی گەورەی بەرکەوتووە و چیتر کار ناکات."

هەروەها باسی لەوەش کردووە، لە کاتی هێرشەکەدا هیچ ماددەیەکی ئەتۆمیی ڕاگەیەندراو لە ناو دامەزراوەکەدا نەبووە و پێشتر بۆ شوێنێکی دیکە گواستراونەتەوە.

ئاژانسەکە جەختیشی کردووەتەوە، هەرچەندە ماددەکان گواستراونەتەوە، بەڵام تەواوی کەرەستەکانی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی لە ناو وێستگەکەدا بوون و لەناوچوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.