ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران له وه‌ڵامی نێوه‌ندگیره‌كانی راگرتنی جه‌نگدا رایگه‌یاندووه، ئەو پێشنیازانەی ئەمریکا بۆ ئاگربه‌ستی جه‌نگ خستوویه‌تیه‌ڕوو زۆر نا ژیرانە و نا لۆژیکین.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو پێشنیازانەی ئەمریکا کە لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بۆ ئێرانی ناردووه نا هاوسه‌نگی زۆری تێدایه و زۆر ناژیرانەن.
گوتیشی: ئێمه له هه‌وڵی وه‌رگتنی گره‌نتی داینه كه جارێكی تر ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا نه‌توانن هێرش بكه‌نه‌وه سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ش داوای رێككه‌وتنێكی نێوده‌وله‌تیی ده‌كه‌ین .
به‌قائی روونتر گوتی: ئاگربه‌ست لای ئێمه یه‌كسانه به وه‌رگتنی گه‌ره‌نتی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووه : ئەزموونەکانی رابردوو دەریانخستووە هیچ گەرەنتییەک لە ئارادا نییە و دەبێت خۆمان ئاسایشی خۆمان دەستەبەر بکەین.
باسی لەوەش کرد کە قسەکردن لەسەر بابەتگەلێک کە بەشێکن لە مافە ڕەسەنەکانی ئێرانییەکان، بەڵگەی نییەتپاکی نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.