سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، گەلی ئەمریکا بێزارن لەوەی "پاشاکانی ئیسرائیل" حوکم بەسەر دیموکراسیی وڵاتەکەیاندا بکەن.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پێویستە پسپۆڕانی ژیریی دەستکرد لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ڕاستیی ناڕەزایەتییەکانی گەلی وڵاتەکەی ئاگادار بکەنەوە کە دژی سیاسەتی "سەرەتا ئیسرائیل" و دەستوەردانی ئیسرائیل لە دیموکراسیی ئەمریکادا دەستیان پێ کردووە.
پزیشکیان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردەوە کە گەلی ئەمریکا تووڕەن لە سیاسەتی (سەرەتا ئیسرائیل) و بەشداری لە خۆپێشاندانی (پاشا ناوێت) دەکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاووڵاتییانی ئەمریکی ماندووبوون لەوەی "پاشاکانی ئیسرائیل" حوکم بەسەر دیموکراسیی ئەمریکادا بکەن.
ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی تا ئەمڕۆ بەردەوامییان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.