Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:51

وەزارەتی پەروەردە شێوازەكانی خوێندن لە قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییەكان رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن، بڕیاری دا لە ڕۆژی دووشەممە 30ی 3ی 2026وە، دەوامی ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی، ناحکوومی و نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت و پڕۆسەی فێربوون بە شێوەی دیجیتاڵی و ئۆنلاین بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەم بڕیارە تا ئەو کاتەی بە فەرمی ئاگادارییەکی دیکە بڵاودەکرێتەوە بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەدا قوتابخانە حکوومییەکان سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) و پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) وەردەگرن، هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپە ئەلیکترۆنییەکانەوە ئەرکی ماڵەوە و وانەکان بە قوتابییان دەگەیەنن. جگە لەمانەش تەلەفزیۆنە پەروەردەییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەردەوام دەبن لە پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکان بۆ ئەوەی قوتابییان لە خوێندن دانەبڕێن.

سەبارەت بە قوتابخانە ناحکوومییەکان، ناوەندە نێودەوڵەتی و بیانییەکان، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو ناوەندانە بەپێی سیستمی تایبەتی خۆیان خوێندنی ئۆنلاین پەیڕەو دەکەن و پڕۆسەی خوێندن ڕاناوەستێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی پەروەردە دڵنیایی دەداتە قوتابیان و کەسوکاریان کە مافی هەمووان پارێزراو دەبێت و لە کاتێکی گونجاودا هەموارکردنەوە و گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت و کاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی پڕۆسەی پەروەردە و داهاتووی قوتابیاندا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.