Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:14

وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا: خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

هەردوو وەزارەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایانگەیاند، پرۆسەی خۆێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوی هەردوو وەزارەتدا هاتووە: لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی 29ی 3ی 2026، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەی خوێندنی ئامادەبوونی ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بۆ هەموو قۆناغەکان ڕابگیرێت و خوێندن تەنها بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاسپێردراون بە وەرگرتنی هەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، بە تایبەتی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بۆ قوتابییان.

ئەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و بەردەوامبوونی پڕۆسەی فێربوونە لەم قۆناغەدا، بە شێوەیەک کە قوتابییان بتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانەوە لە خوێندن دانەبڕێن و کاروانەی پەروەردە و فێربوون بەردەوامیی هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.