Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:40

سعوودییە سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

سعوودییە بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی بارەگای بارزانی و شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری دهۆك دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، ئیدانە و سەرکۆنەی توندی وڵاتەکەی بۆ بەئامانجگرتنی بارەگای بارزانی و شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆك دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە شانشین بە توندی هەموو ئەو هێرشانە ڕەت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودییەدا هاتووە کە وڵاتەکەی بە نیگەرانییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەو دەستدرێژییانەی کە دەکرێنە سەر بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە. سعوودییە جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە کارە تێکدەرانە زیان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ئارامیی عێراق و ناوچەکە دەگەیەنن.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە دووپاتی کردەوە، کە شانشین لە پەیوەندییەکی بەردەوامدایە بۆ پشتیوانیکردن لە سەروەریی خاکی عێراق و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر جۆرە هەڕەشەیەک. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی هەبێت لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێم دەکەنە ئامانج، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر پەرەسەندنێکی دیکەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.