Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:05

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات: ئەمڕۆ بەرپەرچی 16 مووشەك و 42 درۆنی ئێرانیمان داوەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانیان لە بەرگریی ئاسمانی توانیویانە بەرپەرچی 16 مووشەكی بالیستی و 42 درۆن بدەنەوە كە لە ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەكەیان كرابوو.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها رایگەیاند: لەوەتەی شەڕ دەستی پێ كردووە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی ئیمارات توانیویانە بەرپەرچی 441 مووشەكی بالیستی، 15 مووشەكی جولاو، 1914 درۆن و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ببنەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: بەهۆی ئەم هێرشانەی ئێران 2 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانمان كوژراون لەگەڵ هاووڵاتییەكی مەدەنی مەغریبی كە لەگەڵ سوپا كاری دەكرد، بەهەمانشێوە 8 هاووڵاتی دیكەی پاكستانی و نیپالی و بەنگلادیشی و فەڵەستینی و هیندی كوژراون، ژمارەی بریندارانیش بریتین لە 178 كەس.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات جەختیشی كردەوە كە هێزەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرش و پەلامارێك كە بكرێتە سەر وڵاتەكەیان و ببێتە هۆی ناسەقامگیری و پێشێلكردنی ئەمن و ئاسایشی وڵات

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.